Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:43

یونیسێف: ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر ڕەفەح ئەوە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) جەمیس ئیلدەر ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، ئەوە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

جەمیس ئیلدەر لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا بە ئامانجگرتنی کارمەندانی سەربە ڕێکخراوە مرۆییەکان لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، سەرکۆنە کردووە و نووسیوویەتی: "تەنھا چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر، جیھان سەرکۆنەی کوشتنی بەبێ پاساوی حەوت کارمەندی سەربە دەزگای ھاوکاری مرۆیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە غەززە کرد کە ئەمەش ڕووداوێکی دیکەی ناخۆش بوو بۆ غەززە".

ڕاشیگەیاندووە: "دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک بەسەر ئەو ڕووداوە، جارێکی ئۆتۆمبێلێکی یونیسێف لە غەززە بۆردومان کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا، یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە کەسانی لێقەوماو لە غەززە".

ھەروەھا جەمیس ئیلدەر نووسیوویەتی: "لە ماوەی 20 ساڵی کارکردنی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ھەرگیز وێرانکارییەکی لەم شێوەیەم لە شارەکانی خان یونس و غەزە نەبینیوە".

ناوبراو ھۆشداری ئەوەی داوە، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، ئەوە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.