Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:21

ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن

کوردستان TV
100%


بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە (ملیارێك و 489 ملیۆن دینار) بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی "پێنج شەقامی 30مەتری" لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر.

ئەو پێنج شەقامە 30مەترییە كەوتوونەتە چەند شوێنێكی جیاوازی گەڕەكی هەولێری نوێ، بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەركرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.