پارێزگای میسان بڕیاری دا سبەی پێنجشەم بەهۆی خراپی كەشوهەوا لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت لە پارێزگاكەیان پشووی فەرمی بێت.
پارێزگاری میسان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: حەبیب فەرتووسی پارێزگاری میسان بڕیاری دا سبەی پێنجشەم بەهۆی خراپی كەشوهەوا لە دامودەزگاكان پشووی فەرمی بێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە پشووەكە تەنیا فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.