Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 23:28

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان دوو كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە کوێستانەکانی شارۆچكەی سیدەکان سێ كەس بەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا کەوتن و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەست دا و یەكێكی تریش بریندار بوو.

بە گوتەی کەسوکاری قوربانییەكان، هەرسێ قوربانییەكە خەڵكی شاری مەهابادی کوردستانی ئێرانن و ماوەی چەند رۆژێك بەر لە ئێستا هاتبوونە سنووری هەرێمی کوردستان و کوێستانەکانی سیدەکان، لە رۆژی هاتنیشیان چارەنووسیان نادیار بووە و گومان دەکرا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیاوە کرابنە ئامانج.

لەبارەی رووداوەكە، ئێحسان چەلەبی قایمقامی سیدەکان هەواڵەكەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: چەند ڕۆژێکە سێ كەس کە خەڵکی کوردستانی ئێرانن، هاتوونەتە سنوورەکە.

گوتیشی: سێ كەسەكە لە رۆژی 29/4 لە کوێستانی سۆرەنە لەنێوان خنێرە و خواکوڕک بەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کەوتوون و بەهۆیەوە دوانیان گیانیان لەدەستداوە و کەسی سێیەمیش بریندار بووە.

قایمقامی سیدەکان ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، تا ئێستا نەتوانراوە بەدوواداچوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسە بکرێت.

جەختیشی كردەوە كە لە هەوڵی ئەوەدان لە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ کەسوکارەكانیان.

سیدەكان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.