سەرلە بەیانی ئەمرۆ 1-5-2024 هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد دەربارەی گۆڕانکاریە خێراکانی کەش و هەواو ئەگەری باران بارینی زۆر لەناو شارو دەورووبەری.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی بهرپرسانی لایهنی پهیوهندیدار بهڕێوهچوو، سەرەتا هێمن قادر باسی لە ئامادەکاریەکان دەربارەی پێشبینییەکانی گۆڕانی کەش و هەواو بارینی بارانی بەخوڕ ی بەهاران دروستبوونی ئەگەری لافاو لە گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی شاری هەولێر کردو جەختی لەسەر زەروورەتی خۆپارێزی و وشیارکردنەوەی هاووڵاتییان کردەوە بەتایبەت لە رۆژانی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی.
هاوکات بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بۆ رێگری کردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو سەرنج و پێشنیازو پێشبینییەکانی خۆیان خستە روو.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكوومەت ڕاسپێردران بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكەن و رێنمایەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێ، هاوکات جەختکرایەوە کە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی چەپەر و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان لە هەولێر و دەوروبەری بەردەوامی هەبێ و لە کۆتاییشدا هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم هاوشاریان خوازرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.