Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 03:45

سوودانی: گرنگە سەرجەم لایەن و پێکھاتەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

کوردستان TV
100%


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێککەوتنی سیاسی ئەنجام بدرێت


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە گرنگە سەرجەم لایەن و پێکھاتەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کردووە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، عومەر ئەحمەد محەمەد.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەو ڕێوشوێنانە کراوە کە کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گرتوویەتەبەر.

باسی لەوەشکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێککەوتنی سیاسی ئەنجام بدرێت و سەرجەم لایەن و پێکھاتەکان لە ھەرێم بەشداری لە پڕۆسەکەدا، بکەن، بۆ ئەوەی پرەنسیپی دادپەروەریی و یەکسانی لە ئەنجامدانی ئەم ئیستیحقاقە، بەدی بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.