فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی دەریای سوور کرابوون.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لەچوارچێوەی بەرگرییکردنی لەخۆیان، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیان لە یەمەن، ئاراستەی دەریای سوور کرابوون.
باسی لەوەشکردووە کە تێشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، زیانیان بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە ناوچەکە نەگەیاندووە.
تا ئێستا، حوووسییەکان ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.