سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی4ی2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه27ی4ی2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و پاشان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسیش كۆبووه‌وه، ئه‌مڕۆش له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر كۆبۆوهتهوه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و پارته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه كراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.