Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 22:42

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/16  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ  دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بيروڕيان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا باسيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كرد و جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه‌.

 نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاتدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.