Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 19:06

هونه‌رمه‌ندی دیاری عێراقی (عامر جیهاد) کۆچی دواییکرد ‌

کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری كۆمێدی(عامر جیهاد)، له‌ ته‌مه‌نی (70) ساڵی کۆچی دواییکرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1955 له‌ شاری به‌غدا له‌ دایك بووه‌ ده‌رچووی به‌شی شانۆی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدا بوو.

له‌ ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردوه‌  وه‌كو زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی "المسافر"، "برج العقرب"، "السیده‌"، "أبو الگیب المتنبی"، "أسد الجزیره‌"، "البیت المنسی".

هه‌روه‌ه له‌ بواری سینه‌ماش به‌شداری چه‌ند فلیمێكی كردوه‌ وه‌كو: "السید المدیر"، "الحدود الملتهبه‌"، "القفاز الابیچ" هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و رادیۆیی كردوه‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.