Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:39

زانا هۆڵەندییەكە هۆشدارییەكی دیكە دەدات.. بوومەلەرزەیەكی بەهێز روو دەدات

کوردستان TV
100%

زانا ناسراوە هۆڵەندییەكە كە پێشبینی بۆ روودانی بوومەلەرزەكان دەكات، هۆشدارییەكی دیكەی بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە كە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا بوومەلەرزەیەكی بەهێز روو دەدات.

فڕانك هۆگەربیتس دەڵێت: بەگوێرەی حیسابانی فەلەكی، پێشبینی دەكرێ لە 48 كاتژمێری داهاتوودا (ئەمڕۆ و سبەی) بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە وڵاتی تایوان روو بدات.

راشیگەیاند: دیار نییە گوڕی بوومەلەرەكە چەند دەبێت، بەڵام پێشبینی دەكرێ بەهێز بێت و زیانێكی زۆریش بەدوای خۆیدا بهێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین بوومەلەرزەی بەهێز لە وڵاتی تایوان روویداوە و بەهێزترینیان سەرەتای ئاداری رابردوو بوو كە گوڕەكەی 7.4 پلەی رێختەر بوو، دوای ئەویش 11 بوومەلەرزەی تر بە گوڕی زیاتر لە 4 پلەی رێختەر روویداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.