Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:30

زانیاری لەسەر بكوژی ئوم فەهد بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا تۆمەتبار و بكوژی ئوم فەهد بلۆگەری ناسراوی عێراقی نەناسراوەتەوە و تا ئێستاش دەستگیر نەكراوە.

شەوی رابردوو ئوم فەهد بلۆگەری ناسراوی عێراقی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن لێخوڕی ماتۆڕسكیلێكەوە دەسڕێژی گولـلەی لێ كرا و كوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی بكوژەكانەوە رایگەیاند: تا ئێستا بكوژی ئوم فەهد نەناسراوەتەوە و دەستگیریش نەكراوە.

راشیگەیاند: لێكۆڵینەوەكانمان لەبارەی رووداوەكە دەستپێكردووە و لە هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیركردنی تاوانبارانین.

ئەم روونكردنەوەیەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای ئەوە هات كە شەوی رابردوو لە بەشێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكان وا بڵاو كرابووەوە كە بكوژی ئوم فەهد دەستگیركراوە.

میدیاكان هۆكاری سەرەكی كوشتنی ئوم فەهد بلۆگەری ناسراوی عێراقی بۆ وتەكانی ئەم دواییە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەگەڕێننەوە كە لەبارەی هەندێك ئەفسەر و بەرپرسی سەربازی عێراقی كردبووی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.