Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:14

بەهۆی هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر كۆرمۆر دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، تا كاتێكی نادیار دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا.

بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەی كۆرمۆر، بەنداوی دوكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا ئاوی زیاتری بەرداوەتەوە كە خۆڵ و خاشاكێكی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە.

راشیگەیاند: بەردانەوەی زیاتری ئاوی دوكان زیان بە پڕۆژەكانمان دەگەیەنێت، بۆیە لەپێناو پاراستنی پڕۆژەكانمان تاوەكو كاتێكی نادیار پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاو ڕادەگرین.

هێرشەكە تەنیا زیانی بە دابەشكردنی ئاو نەگەیاندووە، بگرە زیانی بۆ بەرهەمهێنانی كارەباش گەیاندووە، لەمبارەیەوە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە هۆی هێرشە درۆنییەكەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی كاتژمێر 6:45 بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری قادر كەڕەم، جگە لە زیانێكی ماددی زۆر، هێرشەكە هەروەها زیانی گیانیشی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەبارەی زیانە گیانییەكان، رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ شەوی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەهۆی هێرشە درۆنییەكە چوار كارمەندی كێڵگەی غازی كۆرمۆر گیانیان لەدەستداوە و دوو كارمەندی تریش بریندار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.