بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی سعوودییە بكات.
سەردانەكەی سوودانی بۆ سعوودییە لەسەر داواتنامەیەكی فەرمی محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی سعوودییە دێت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە كۆتایی ئەم مانگەدا.
كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ریازی پایتەخت لەنێوان 28-29ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەركردەكانی جیهان تاوتوێی بابەت و كێشە جیهانییەكان و هەروەها هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ئابووری و گەشەپێدان دەكەن.
ئەم گەشتەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتێكدایە كە نزیكەی دوو هەفتە تێپەڕ دەبێت بەسەر سەردانە مێژووییەكەی بۆ ئەمەریكا و هەروەها پێشوازیكردن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.