Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 00:54

عێراق.. 350 خێزانی دیكه‌ی ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، مەنسور عوەید ڕایگەیاند کە 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناحیەی یەسرپ باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

مەنسور عوەید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە دوای بڕیارەکەی حکوومەت لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپەکان لە 3ی مانگی تەمووزی داھاتوودا، بۆیان دەرکەوتووە کە داواکاری و خواستێکی زۆر ھەیە، لەلایەن ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوە و گوتی: لەو چوارچێوەدا 350 خێزانی ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی سەربە ناحیەی یەسرپ باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

ڕاشیگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووشدا، 400 خێزانی ئاوارەی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا، دوو ھەزار و 500 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

لای خۆیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد بەلداوی بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە ھەوڵەکان بەردەوامن، بە ئامانجی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.