سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشمەرگەیەكی ژینگە لەسەر چیای سەفین تووشی هەڵدێران بووەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە بە فڕۆكە رزگار كرا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەكی ژینگە كە ئەركی لەسەر چیای سەفین بووە، تووشی هەڵدێران بووەتەوە.
راشیگەیاند: گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە چوونەتە هانای ئەو پێشمەرگەیە و گەیەنراوەتە گۆڕەپانێک لە قەتپاڵی چیا بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتنی بەرگریی شارستانی رزگاری بکەن.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە كەمێك پێش ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر لە رێگەی تیمی فریاگوزاری ئاسمانییەوە گەیشتنە بەرزاییەکانی چیای سەفین و توانیان پێشمەرگەكە بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر.
شەقڵاوە / عوسمان مەجید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.