Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:14

شەپۆڵێكی باران بەڕێوەیە و ئەگەر هەیە لافاویش دروست ببێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشوهەوا ئاشكرای كرد كە شەپۆڵێكی باران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە و ئەگەر هەیە لافاو دروست ببێت.

محەمەد كەلاری پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی 5 ده‌ركه‌وتووه‌.

راشیگەیاند: ئەگەر هەیە گۆڕانكاری لە شەپۆڵەكە روو بدات، به‌ڵام ئەگەر وه‌ك ئەوەی ئێستا بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هەیە لافاوی گه‌وره‌ و ته‌رزه‌ی زۆر دروست ببێت.‌

بەگوێرەی پێشبینییەكان شەپۆڵە بارانبارینەكە لە كۆتایی ئەم مانگە و هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەكات و تا سەرەتاكانی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.