فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان - دیاسپۆرا بە بۆنەی 126 دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی راگهیهندراوێكیان بڵاوكردهوه.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهی فیدراسیۆنەکەدا هاتووه، نەتەوەی کورد وەک لە نەتەوە و گەلانی دی دوور لە زێد و نیشتیمانی خۆی دەرفەتی بۆ ڕەخسا ببێتە خاوەنی ڕۆژنامەی خۆی، بەڵام ھەرکاتێک کورد ئازاد بووبێت، بواری ڕۆژنامەگەری کوردی گەشەی کردووە و پێشکەوتوو بووە، بەڵگەش بۆ ئەمە کۆماری کوردستان لە مەھاباد و بەیاننامەی 11ی ئاداری 1970 و پاشان ڕاپەڕینی 1991ـە کە ڕۆژنامەگەری کوردی چەندە گەشانەوە و پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانە لە دیاسپۆرا:
یادی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز بێ
بەر لە 126 ساڵ و لە وڵاتی غوربەت و لە قاھیرەی پایتەختی میسر یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی "کوردستان" لە سەر دەستی ڕەوانشاد میقداد بەدرخان بەچاپ گەیشت و بڵاو کرایەوە، نەتەوەی کوردیش وەک گەلانی دونیا بوو بە خاوەن ڕۆژنامەی چاپکراوی تایبەت بەخۆی، وەلێ جیا لە نەتەوە و گەلانی دی ئێمەی کورد دوور لە زێد و نیشتیمانی خۆمان ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕسکا، ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ زەبر و زەنگی داگیرکەرانی خاکی کوردستان کە ستەم و زوڵمیان دەرھەق ئەنجام داوین، و لە ھەموو جۆرە ئازادییەک تەحریم کراین، و نکوڵیان لە بوونی نەتەوەییمان دەکرد، بەڵام کورد بوون و مانەوەی خۆی سەلماند و دەسەلمێنێ، سەپاندنی ھزری تاکڕەویی داگیرکەرانی کوردستان و دیکتاتۆریەت و زەبر و زەنگیان نەیتوانیوە چۆک بە بواری گەشەی ڕۆشنبیری کوردی بدەن؛ ھەرکاتێکیش کورد ئازاد بووبێ بواری ڕۆژنامەگەری کوردی گەشەی کردووە و پێشکەوتوو بووە، بەڵگەیش کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەھاباد و بەیاننامەی 11 ی ئاداری 1970 و پاش ڕاپەڕینی 1991، ھاوکات وشە و فەرھەنگی کوردیش ھەنگاوی مەزنی پێشکەوتنی لە ڕێی ڕۆژنامەرییەوە ناوە، لەم بۆنە پیرۆزەدا ، دروود بۆ گیانی پاکی میقداد بەدرخان و ھەموو ئەو ڕۆشنفکرانە دەنێرین ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدیار ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ماندوو بوون، سڵاو و ماندوو نەبی لە ھەموو ئاوانەیش دەکەین بەردەوام لە ژینن و خزمەت بە دونیای ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەن، بەرز و پیرۆز بێ یادی ڕۆژنامەگەری کوردی و گەشاوەتر بێت وشەی کوردی ..
ھەر بژین و سەرکەوتووبن
فیدراسیۆنی نوسەرانی کوردستان . دیاسپۆرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.