به‌ره‌بەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی دهۆك بۆ هه‌ولێر له نزیك ئۆڤه‌رپاسی گوندی ربێستان روویداو به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیش به‌سه‌ختی برینداربوو.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئازاد ته‌ها وته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆ له پارێزگای دهۆك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان خۆی به گاردره‌یلی رێگاكه كێشاوه‌و به‌هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكیش به سه‌ختی برینداربووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.