Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:49

حکوومەتی هه‌رێم: لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆ لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کرا

کوردستان TV
100%


 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 4/22، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیيان لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. 

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاريی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.