Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 21:38

سبەی بەشێكی شەقامی 120 مەتری هەولێر دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە سبەی دووشەم بەشێكی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دادەخرێت.

داخستنەكە لە کاتژمێر 9ی بەیانی دەست پێ دەكات تاكو 6ی ئێوارە.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنەكەش، هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆ هەڵدەستن بە هێلکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی 120 مەتری خێرا.

شوێنی داخستنەكەش ڕێڕەوی دەستە چەپی شەقامەکە دەبێت لەسەر بەرزەپردی ڕێگای پیرمام تا بەرزە پردی ڕیگای بەحرکە.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ڕێڕەوی ناوەڕاست و دەستەڕاستی شەقامەکە بەکاربهێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.