ئەمڕۆ سەرلەئێوارە لە ئاكرێ، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە مێرمنداڵێك دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.
رووداوەكە كاتژمێر 4:30ی سەرلەئێوارە لەسەر شەقامی ئالەیێ لە سەنتەری شارۆچكەی ئاكرێ رووی دا.
مێرمنداڵەكە ناوی (س. م. م)ـە و تەمەنی 13 ساڵانە و لە ئەنجامی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند كە شوفێری بارهەڵگرەكە بەناوی (ع. ش. ع) دوای كەوتنەوەی رووداوەكە، خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ، راگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.