سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و یه‌كێك له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كان پرسی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا سبه‌ی دووشه‌م 22ی4ی2024 به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتیه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانیش كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پرسی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی جه‌یهان ده‌بێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشووتر رایگه‌یاندبوو، گفتوگۆی هەستیار لە بارەی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ له‌وانه‌ش پرسی ئاو و ئاسایش و بازرگانی ئه‌نجام ده‌درێت.
لای خۆشییه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، له‌دوای گه‌شته‌كه‌ی به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و چه‌ندین پرس و له‌وانه‌یش په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.