Erbil 35°C دووشەممە 15 تەمووز 09:20

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 3 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


سێ هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  موحسین ئەحمەدی ئەقدەم تەمەن 34 ساڵ، ڕەسوول یووسفی ئازەر تەمەن 21 ساڵ و حەسەن یووسفی ئازەر تەمەن39 ساڵ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "بەفرەوان"ی سەر بە شاری مەهاباد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ كورده‌ بۆ به‌ندینخانه‌ی ئورمییه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هۆكاری ده‌ستگیركرانییان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.