Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:40

په‌یامێك له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌ 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان، بەڕێزان،  سەرنووسەر و كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان، بەبۆنەی 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانتان دەكەم.

سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، گۆڤاری گوڵان لە میانەی پابەندبوونی بە بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەكان توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر پیشەییانە خزمەتی رۆژنامەگەریی كوردی و، بیری نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانی بكات و، هەوڵیداوە سەكۆیەك بێت بۆ بڵاوكردنەوەی كلتووری تەبایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نێوان تەواو ئایین و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان و، هەموو كاتێكیش گوڵان ناوەندێكی ئازاد بووە بۆ كۆكردنەوەی بیروبۆچوونی جیاوازیی دەستەبژێر و پسپۆرانی ناوخۆ و دەرەوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌، بەم بۆنەیەوە جارێكی دیكە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم، هیوادارم زیاتر پابەندبن بە پرانسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، و رۆڵێكی زیاتر بگێڕن لە بڵاوكردنەوەی كلتووری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستان، باشتر دەرگاتان واڵا بكەن بۆ كۆكردنەوەی بیربۆچوونە جیاوازەكان، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.