له شاری كه‌ركوك خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری به‌ناوی خولی (شێخ محمدشێردەرە )به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی خووله "ئەسوەد فایق" سەرۆکی ڤیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" لەم خولەی ڤیستیڤاڵیدا كه له‌سه‌ر ئاستی کوردستان به‌رێوه ده‌چێت، لەکۆی 90 شاعیر کە هۆنراوه‌یان ناردووە 23 هۆنراوه وەرگیراون، هۆنراوه‌كانیش لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە کە لەتەواوی شارەکانی کوردستان هه‌ڵبژێردراون و لەم ڕۆژانە ناوی شاعیرەکان بڵاودەکەینەوە".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ییدا ئه‌سوه‌د فایق ده‌ڵێت" ئەم خولە بەناوی شاعیری کەرکوک و گەرمیان (شێح محه‌مه‌د شێردەرەوە)دەبێت،دیوانەکەی شێخ محه‌مه‌د چاپ دەکرێت و پێشکەش بەمیوانەکان دەکرێت.
ڤیستیڤاڵ بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك میوان لە نوسەران و هونەرمەندان ئامادە دەبن".
سه‌رۆكی ڤیستیڤاڵ زیاتر گوتی" له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا چەندین پانێڵ و کۆڕی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەشت شاعیری تایبەتیش وەک میوان هۆنراوه دەخوێنەوە و ڕێز له ژماره‌یه‌ك هونەرمەند و نوسەر ده‌گیرێت.
لە دەستپێک و کۆتایی ڤیستیتڤاڵ دوو ئاهەنگی تایبەت سازدەکرێت بۆ میوانەکان لەلایەن چەند هونەرمەندێک.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ییدا(ئەسوەد فایق)سەرۆکی فیستیڤاڵی شیعری مەلای جەباری به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ڤیستیڤاڵی شیعری مه‌لای جه‌باری بۆ خزمه‌ت كردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی ساڵانه له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له مانگی داهاتووش ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵ دێته ئه‌نجامدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.