Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 18:51

كەشناسی: سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە لە ئەمشەوەوە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەور دەگۆڕێت و سبەی یەكشەممەش باران دەبارێت و لە هەندێك شوێنیش هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردەوە: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا، لە کاتەکانی شەویشدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش بڵاویشی كردەوە: ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێ کات و شوێن نمەبارانی پچڕپچر دەبێت، هەندێک جاریش تاوەباران و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

هەروەها پلەکانی گەرما سبەی یەكشەممە بەهەمانشێوە نزم دەبنەوە بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ شەممە.

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە خێرایی با لە هەردوو رۆژەكەدا لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باكوری خۆرئاوا دەبێت.

ئەمەی خوارەوەش پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان:-

هەولێر: 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 26

کەرکووک: 29

هەڵەبجە: 27

زاخۆ: 26

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 31

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.