Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 07:40

رێگەی كلكە سماقە داخراوە.. داوا لە شوفێران دەكرێ رێگەی سماقووڵی یان هەیبەت سوڵتان بەكاربهێنن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە لە ئێستادا بۆ ماوەیەكی كاتی رێگای كلكە سماقە لە دەشتی كۆیە داخراوە، بۆیە شوفێران دەتوانن رێگەی سماقووڵی یان هەیبەت سوڵتان بەكاربهێنن.

هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆوە ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی، بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵکردنەوە ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماقە.

بڵاویشی كردەوە:  بەهۆیەوە رێگەی كلكە سماقە بە ڕووی شوفێران راگیراوە و ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگریی شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕیگاکەن.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای پاککردنەوە و شوشتنی ڕێگاکە، دووبارە ڕێگاکە بە ڕووی شوفێراندا دە کرێتەوە.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئارام بگرن، هەروەها دەتوانن ڕێگای سماقووڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکار بهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.