Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 08:06

ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی تەقییەوە

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەقیوەتەوە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی و كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەقییەوە.

ئۆتۆمبێلەكەی عەتا سەراوی لە كاتی نانخواردن لە بەردەم كەبابخانەیەك لە گەڕەكی سەرچنار تەقیوەتەوە.

تەقینەوەكە هیچ قوربانییەكی نەبووە، بەهۆی ئەوەی عەتا سەراوی و پاسەوانەكانی پێش رووداوەكە دابەزیون بۆ نانخواردن.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هێزێكی زۆری ئەمنی لە نزیك رووداوەكە بڵاوەیان پێ كراوە و رێگە لە میدیاكان دەگرن بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان.

سلێمانی / ئاراس ستار


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.