Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 14:34

لە هەولێر چوار هەزار پاسپۆرت تەواو بووە و خاوەنەكانیان ناچن وەریان بگرنەوە

کوردستان TV
100%

ئێستا تەنیا لە شاری هەولێر 4 هەزار پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت چاپكراوە و سەرجەم كارەكانیان تەواو بووە، بەڵام خاوەنەكانیان ناچن وەریان بگرنەوە، هەندێك لەو پاسپۆرتانە چەندین ساڵ بەسەر چاپكردنیان تێپەڕیوە و كەس بەلایانەوە ناچێت.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: چوار هەزار پاسپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر تەواو بووە و خاوەنەکانیان ناچن وەریگرنەوە، هەیانە ساڵ و چەند ساڵی بەسەردا تیپەڕبووە.

راشیگەیاند: کاتێک فشار لەسەر بەرێوەبەرایەتییەکانمان هەیە واستەی دونیا دەکەن، فشاری دونیامان بۆ دێنن بەس نۆرەیەکی پاسپۆرت وەربگرن، ئێستاش ئەوەتا پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و پارەیان خەرج کردووە ناچن وەریگرنەوە.

هێمن میرانی هەروەها تكاشی لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر كرد بڕۆن پاسپۆرتەکانتان وەرگرنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەکان لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بە تەلەفون ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە ئەوانەی پاسپۆرتەكانیان تەواو بووە و ناچن وەریان بگرنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.