Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:58

بۆ ئەوانەی بەنیازی گەشت و سەیرانن.. بزانە كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی بڵاوكراوەكەش بێت هەردوو رۆژەكە كەشوهەا گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان گەشت و سەیرانی تێدا ئەنجام بدەن.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم .

راشیگەیاند: خێرایی با لە ئەمڕۆدا لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ هەینی، سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.

هەروەها خێرایی لەسەرخۆ – مامناوەند و دەبێت و ئاراستەكەشی بەهەمانشێوە باکووری خۆرئاوا دەبێت .

ئەمەی خوارەوەش پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانە بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر: 29

سلێمانی: 28

دهۆك:  29

زاخۆ:  30

هەڵەبجە: 30

کەرکووک: 32

سۆران: 26

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 34

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.