Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:19

گرفتی كارەبای نیشتمانی بنەسڵاوە و قوشتەپە و دارەتوو چارەسەر كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاردابوون لە چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کە بە گوژمەى (292 ملیۆن و 115 هەزار دینار) لەسەر بودجەى بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر چارەسەرکراوە، سەردانى وێستگەى کارەباى بنەسڵاوەی کرد.

لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و ئەو کارەشى بە گرنگ وەسف کرد، هەروەها پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى هەردوو قەزایی قوشتەپە و بنەسڵاوە و ناحییەى دارەتوو کرد بەبۆنەى چارەسەربوونى گرفتى بارزۆرى و ئۆڤەرلۆدى کارەبایی نیشتیمانى کە ماوەیەکى زۆر بوو دانیشتووانى ناوچەکە بەهۆیی بوونى ئەو گرفتەوە ناڕەحەت بوون.

چارەسەرگرتنى گرفتە تەکنیکییەکانى بارزۆرى لە سنوورى قەزایی بنەسڵاوە بە دەرهێنانى پڕۆژەى فیدەرى 14ى ڕۆژهەڵات و فیدەرى 2ى مۆبایلى سەفین و چارەسەرى بارزۆرى فیدەرەکانى 13 و 14 شەهیدان و 6 و 15 ڕۆژهەڵات و فیدەرى 4ى مۆبایلى قەڵات کراوە و دانیشتووانى هەریەک لە گەڕەکەکانى (قەڵاتى نوێ، زێرەڤانى، سەرى بڵند، گەرەسۆ تەعجیل، چوارهەزارى بنەسڵاوە، شارى ئاڵتون) سوودمەندبوونە لێى.

هەروەها لە سنوورى قەزایی قوشتەپەش بە چارەسەرکردنى فیدەرى 4 و 5 و 8 و فیدەرەکانى 13 و 17ى گردمەلا و ڕاکێشانى فیدەرى 2ى دەشتى هەولێر، دانیشتووانى هەریەک لە گوندەکانى (پرینگە، قوشتەپەى گەورە، سێبیران عەدۆ، دوورەزە، دووگرکان، سۆربەش خدر، قازى خانە، باشتەپە) سوودمەند بوونە لێى.

لە سنوورى ناحییەى دارەتووش بەچارەسەرکردنى فیدەرى باغمرە دانیشتووانى ناوچەکە لێى سوودمەند بوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.