ئەمریکا بڵاویکردەوە کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دوێنێ کرانە ئامانج هەڕەشەبوون بۆ سەر کەشتییەکانی سەربە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان ئەم چالاکییانە ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.