Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:53

مەسرور بارزانی: پێویستە كار بكەین لەپێناو ئەوەی نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پێویستە هەمووان كار بكەن لەپێناو ئەوەی نەوەكانی داهاتوو جارێكی تر رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون".

راشیگەیاند "پێویستە هەموومان کار بکەین لەپێناو ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان ڕووبەڕووی کارەساتی لەم جۆرە نەبنەوە".

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا بەر لە 37 ساڵ، رژێمی بەعسی عێراق به‌ 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و به‌ چه‌كی كیمیایی هەریەك لە گونده‌كانی (بالیسان، شێخ وه‌سان، كانی به‌رد، زنجیره‌ چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه‌، ناوچه‌ی ساو سێوكان)ی بۆردومان كرد.

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كە زیاتر له‌ 280 هاووڵاتیی سڤیل شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تا ئێستاش به‌شێكی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانە‌ به‌ ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی ئەو چەكە كیمیاوییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، هەروەها هەر به‌هۆی ئه‌و كیمیابارانه‌وە ژینگه‌ی ناوچه‌كان‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت.

ئەو كات له‌ دوای بۆردومانكردنه‌كه‌،‌ خه‌ڵكی بالیسان و شێخ وه‌سان بۆ چاره‌سه‌ر و خۆرزگاركردن روویان له‌ ‌هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌ و رانیه ‌و چه‌ند شارێكی دیكه‌ كرد، به‌ڵام رژێمی به‌عسی ئەو كاتی عێراق لەوێش دەستبەرداریان نەبوون و به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكانەی ده‌ستگیر كرد و دواتریش زینده‌به‌چاڵی كردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.