Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 19:38

هەولێر.. لە شوێنی كۆكردنەوەی زبڵ لە كانی قڕژالە هەڵمەتێكی دارچاندن دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە رۆژی ژینگەی كوردستان لە شاری هەولێر لە شوێنی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك هەڵمەتێكی چاندنی دار دەستی پێ كرد.

هەڵمەتی چاندنی دارەكان ئەمڕۆ سیشەممە لەژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونی کارزان عبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەڵمەتەكە لە پێناو پاراستنى ژینگەى شارى هەولێر و زیادکردنى ڕیژەى سەوزایی ئەنجامدرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وێراى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران، ئەو هەڵمەتەی بە هەنگاوێکى باش وەسف کرد لەپێناو پارێزگاریکردن لە پاکڕاگرتنى ژینگەى شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.