ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژێكی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر دانرا و مقەدەم کاروان میراودەلی لە پۆستەكەی وەك گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر نەما.
ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەرێمی كوردستان گۆڕنکاری لە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر کرا.
مقەدەمی پۆلیس کاروان میراودەلی ئەرکێکی تازەی پێ دەسپێردرێت و لە جێگای ئەو رائیدی مافپەروەر سیراج تیفوور عەزیز دەبێتە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی هەولێر داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد بۆ لەمەودوا بۆ هەر زانیارییەکی پەیوەست بە بەرگریی شارستانی و رووداوەکانی ئاگركەوتنەوە پەیوەندیی بە گوتەبێژی نوێی بەرگریی شارستانی هەولێر بكەن.
وێنە: رائید سیراج تیفوور عەزیز گوتەبێژی نوێی بەرگریی شارستانی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.