نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2024/4/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقيى فيدراڵييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.