Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:48

سەفین دزەیی: بايدن پێی گوتین سەقامگیريی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا گرنگە

کوردستان TV
100%


ڕۆژى دووشەممە 15ـى نيسانى 2024، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە واشنتن، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە هەناردە بکرێتەوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق سووره‌ لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەفین دزەیی، هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: بایدن جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ کردەوە. هاوکات دەڵێت: سەقامگیريى هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەمەریکا گرنگە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و بایدن، تەوەری گرنگ تاوتوێ کران.
لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە زووترین کات هەناردە بکرێتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی کرد، دوو گرفتیان لەبەر دەمە پێویستە سەرەتا چارەسەری بکەن.

سه‌فين دزه‌يى سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، حکومەتی عێراق داوای کردووە کە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکادا بکرێت و گۆڕانکاری لە هەندێک خاڵدا بکرێت. هه‌روه‌ها لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هیوادارە بابەتی مووچە نەبێتە کارتێکی فشار و بابەتی گەرمی میدیاکان، هاوکات گوتی: سوودانی سووره‌ لەسه‌ر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.