Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 16:21

فەریق سیهاد بارزانی ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانان بۆ پشتیوانییان له‌هێزه‌كانی پێشمەرگە بەرز ده‌نرخێنێت

کوردستان TV
100%


فەریق سیهاد بارزانی پێشوازی کرد لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان .

 کۆڵۆنێل وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ دوای کۆتای هاتن بە ئەرکەکەی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد و لەگەڵ  فەریق سیهاد بارزانی کۆبویەوە.

فەریق سیهاد بارزانی ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی  لە هاوکاری و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندی و هاوکاریەکان بەردەوام بێت.
 
کۆڵۆنێڵ وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ سوپاسی فەرماندەی  هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و کارانەی لە ڕابردوو ئەنجامیانداوە .

فەریق سیهاد بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ لارس پێرسیکۆڤسکی خواست کە وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.