Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 21:03

لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرا

کوردستان TV
100%

لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرا، ھەروەھا داوا کرا کە ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەنجامدرا.

نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باربارا ودوارد لە دانیشتنەکەدا، ھێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرد و بە "بێباکانە" لە قەڵەمی دا ڕایگەیاند، ئەو هێرشە ژیانی ھەزاران ھاووڵاتی مەدەنی خستە مەترسییەوە.

لای خۆیەوە نوێنەری فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتالی برۆدھێرست لە دانیشتنەکەدا، ھێرشەکەی ئێرانی بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە کرد و بە "ھێرشێکی بێ وێنە" وەسف کرد.

ھەروەھا باڵیۆزی ژاپۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیچیکان کیمیھیرۆ داوای لەسەرجەم لایەنەکان کرد کە سەرکۆنەی زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەن و دان بەخۆیاندا بگرن.

ھەر لەوبارەیەوە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوای ھێورکردنەوەی دۆخەکەی کرد و گوتی: "ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە، گرژییەکان لە ناوچەکە ھێوربکرێتەوە و لایەنەکانیش دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگاش نەدرێت ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرەو لێواری ھەڵدێر ببرێت".

شەوی 13ی ئەم مانگە، ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بیفڕۆکەوان، ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی 1ی ئەم مانگە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر باڵەخانەی کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق پایتەختی سووریا و لە ئاکامدا، جەنەڕاڵێکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی محەمەد ڕەزا زاھیدی و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کوژران.

ئەوە یەکەم ھێرش بوو کە ئێران لەناو خاکەکەیەوە بۆسەر ئیسرائیل، ئەنجامیدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.