بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی كوردستانی ئێران شههیدبوون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئومێد سەیدی تەمەن 44 ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بەستام سەر بە شاری سەقز، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شههیدبوون.
رێكخراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای چەندین کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە سنووری بەستام تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی مێهرداد عەبدوڵازادەیە و تەمەنی 20 ساڵە، خەڵکی سەردەشتە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شههیدبوون.
لە ماوەی مانگی ئازاری ئەمساڵدا تائێستا 13 کۆڵبەر شههیدبوون و 78ی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.