ئاژانسی دەنگوباسی ئیسڕائیل نهێنی و زانیارییەكی نەبیستراوی لەبارەی بڕیاری وەڵامدانەوەی سوپای وڵاتەكەی بۆ هێرشەكەی شەوی رابردووی ئێران ئاشكرا كرد.
ئاژانسەكە بڵاوی كردەوە: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل هەر شەوی رابردوو بڕیاری دابوو هێرش بكاتە سەر ئێران لەناو خاكی ئەو وڵاتە وەڵامیان بداتەوە.
بڵاویشی كردەوە: بڕیارەكە بەكۆی دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی جەنگی ئیسڕائیل درابوو و ناتانیاهۆش فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردبوو راستەوخۆ هێرش بكەنە سەر ئێران.
بەڵام ئەم بڕیارە دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان ناتانیاهۆ و جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا گۆڕا و فەرمانی هێرشكردن راگیرا.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا سەرۆك وەزیران و ئەنجوومەنی جەنگی ئیسڕائیل بڕیاری وەڵامدانەوەی ئێرانیان رانەگرتووە، بەڵكو تەنیا كاتەكەیان دواخستووە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئێران هێرشی كردە سەر ئیسڕائیل و نزیكەی 350 مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراوی ئاراستەی ئەو وڵاتە كرد.
وەك ئەوەی دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندووە كە 99%ی مووشەك و درۆنەكان بەر لەوەی بێنە ناو وڵاتەكەیان، لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە خرابوونە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.