Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:25

ھێزی بەرگریی ئاسمانیی میسر خرایه‌ حاڵەتی ئامادە باشییەوە

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە  میسر ڕایگەیاند کە  دوای ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ھێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانیکدا بۆ  کەناڵی ھەواڵی قاھیرە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەئێستادا، ھێزی بەرگریی ئاسمانیی میسر، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا، نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەھەمبەر زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و داوای لە ھەردووڵا کرد کە دان بە خۆیاندا، بگرن.

شەوی 13ی ئەم مانگە، ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بیفڕۆکەوان، ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشەی کە ڕۆژی 1ی ئەم مانگە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر باڵەخانەی کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق پایتەختی سووریا و لە ئاکامدا، جەنەڕاڵێکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی محەمەد ڕەزا زاھیدی و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.