Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:22

سوپای ئیسرائیل: زۆرینه‌ی درۆن و هاژه‌كه‌كانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان تێكشكاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە 290 هاژه‌ك و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە زیاتر لە 100 دانەیان هاژه‌كی بالیستی بوون، هێرشی کردووە.

میدیای فەرمی ئیسرائیل KAN، لە زمان سەرچاوەکانی ناو سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە کە، شەوی ڕابردوو ئێران بە 100 هاژه‌كی بالیستی، 30 هاژه‌كی کرۆز و 160 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیران، لە لوبنانیشەوە 40 هاژه‌ك و لەهەرکام لە عێراق و یەمەنیش یەک هاژه‌ك و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستە کراوە.

سوپای ئیسرائیل و فڕۆکە جەنگییەکان بە فەرماندەیی ئەمریکا و بەشێکی دیکە لە وڵاتان زیاتر لە 20 مووشەکی کروزیان بەر لەوە بگاتە خاکی ئیسرائیل تێکشکاند.

لە هەواڵەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، هیچ هاژه‌كێكی کرووز ئامانجەکەی نەپێکاوە و تەنیا هاژه‌كه‌ بالیستیکەکان زیانێکی کەمیان بە ژێرخانی ئیسرائیل گەیاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.