Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:27

ئاسایشی هه‌ولێر: 10 تۆمه‌تبار له‌ ڕووداوه‌كه‌ی گوندی شه‌وه‌ك ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی لەسەر ڕووداوەکەی گوندی شەوەکی کۆمەڵگای مەلائۆمەر بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه‌، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوەکی کۆمەڵگای مەلا ئۆمەر لە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەچەک ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە. لەسەر فەرمانی  وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمان و پۆلیس دەستکرا بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە،  لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆلینەوەی ئاسایش توانیمان( 10 )تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ڕووداوە دەستگیر بکەین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سەرجەم قوولە سەربازییەکانی گوندی شەوەک تێکدران، خۆشبەختانە لەم ڕوداوەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هەولێر و هاووڵاتییان بەئەرکی سەرشانمان دەزانین و هەرکەسێک کارێکی نایاسای ئەنجام بدات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.