Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:13

چاکسازی گەورانی‌ هەولێر له‌باره‌ی‌ گیان له‌ ده‌ستدانی‌ سزادراوێكه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازی گەورانی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی4ی2024، له‌باره‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ سزادراوێك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت،ئەو سزادراوەی گیانی لەدەستداوە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە. 

راشیده‌گه‌یه‌نن، سزادراو ئەسعەد حوسێن ئەحمەد، نەخۆشی شەکرەی هەبوو، لە رێگای تیمەکانمانەوە هەفتانە دووجار رەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و غەسلی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەشکراوە بە باشترین شێواز، ژیان و مردنیش لە دەست خودایە. 

ده‌قی راگه‌یه‌نراو:

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران - هەولێر
بابەت- ڕاگه‌یه‌نراو
ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر  پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچ کردوو (ئه‌سعه‌د حوسین ئه‌حممد) دەکەین خوای گەورە سەبر و ئارامی ببەخشێت بە بنەماڵە و ئازیزانی ، بە داخەوە کە ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبوو وە کاریگەری لەسەر کلیەکانی دروستکردبوو،بۆیە ئێمە لە ڕێگەی تیمەکانمان هەفتانە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و  غەسلی کلیەی بۆ ئەنجام دەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەش کراوە بە باشترین شێواز ژیان و مردنیش لە دەست خودایە، بۆیە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وە شایەنی باسە ناوبراو22 ساڵە لە چاکسازییەبە دوو ماددەی یاسایی سزادرابوو بە مادەی 406 + 169 بە ماوەی سزای سێدارە + 5ساڵ و 1 مانگ، وە لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵەی لە هەندێک لە پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە دوورە لەڕاستی وە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیج و دەزگایەنە تۆمار دەکەین کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاو کردۆتەوە و هەوڵی ناوزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانیان داوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.