بە بڕیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان شەهیدانی بەرەکانی جەنگی داعش، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانیی کە پێشینەی کشتوکاڵییان وەرگرتووە پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبوون بۆ قەرزەکانیان دەکرێت.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 13ی4ی 2024، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان لەسەر شەهیدان پاکتاو بکرێن.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، بڕیارهكه شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی دەگرێتەوە.
راشگهیهنراوه، ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت.
له ڕۆژی 2ی شوباتی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان، هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە، کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.