Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:29

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم”.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت “ هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستان دەخوازین”.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.