Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 17:46

به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان شانۆی(كرێچییه‌كانی كاكل چاوبه‌كل) له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11/4/2024  له‌ دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، به‌سپۆنسه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، گروپی شانۆڤانی كورد  شانۆی كۆمیدی (كرێچییه‌كانی كاكل چاوبه‌كل) نمایش ده‌كرێت.

شانۆی كۆمیدی (كرێچییه‌كانی كاكل چاوبه‌كل) ،له‌  نوسینی/ د. ژیلوان تاهیره‌ له‌ ده‌رهێنانی  یوسف یوسفییه‌. له‌ شانۆگه‌رییه‌دا كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به‌توانا به‌شدارن وه‌كو شه‌هرام نامیق ،ته‌هابیبانی،محه‌مه‌د نه‌جات،نه‌وزاد حاجی شوشه‌، سامره‌ند دارا، كاوه‌ حه‌سن،سۆما مه‌حمود،عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدوڵڵا،سارینا،قادر،ئاراس مه‌جید،فه‌ره‌یدون ته‌ها.
كاره‌ هونه‌رییه‌كان: سه‌رپه‌رشتی گشتیی/م.فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌رێوه‌به‌ری شانۆ: هیمیداد له‌شكری،جێبجێكردنی موزیك: تاڤگه‌ حوسێن، جێبحێكردنی ڕوناكی: ئازاد حه‌سه‌ن زاده‌، سینۆگرافیا: د.ژیلوان تاهیر ،ئاریشت: سامره‌ند،سۆما،سارینا، جلوبه‌رگ:ده‌رهێنه‌ر ،پێشوازی: جه‌مال دیلان. 
شانۆگه‌رییه‌كه‌  له‌ كاتژمێر (5)ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری نمایش ده‌كرێت بۆچه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.