پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یه‌نرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی4ی2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبەی هەینی 12ی4ی2024، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی : 22
دهۆک: 22
زاخۆ: 22
هەڵەبجە: 21
کەرکوک: 27
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 12
گەرمیان: 29
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.